لە شاری سلێمانی
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل بەڕێوەدەچێت و دەبێت ئەو فیلمەی بەشداری دەکات بە
مۆبایل کاری وێنەگرتنی بۆ کرابێت.
نوسینگەی راگەیاندنی
دامەزراوەی ڤیم بڵاویکردەوە:" فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل فێستیڤاڵێکی
لۆکاڵی فیلمی کوردییە لە شاری سلێمانی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و
هونەری سلێمانی/ بەشی هونەری سینەما و دامەزراوەی ڤیم بەڕێوەدەچێت".
فێستیڤاڵەکە دەرفەت بە ئارەزوومەندانی بواری فیلم و سینەما دەدات
ئاماژەی بەوەشکرد:"
فێستیڤاڵەکە دەرفەت بە ئارەزوومەندانی بواری فیلم و سینەما دەدات تاوەکو
فیلمەکانیان لە رێگەی مۆبایلەوە بەرهەم بهێنن و بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا
بکەن".
روونیشیکردەوە:" لە
داهاتوویەکی نزیکدا لە رێگەی پەڕەی فەرمی فێستیڤاڵەکەوە زانیاری زیاتر لەسەر کات و
شێوازی بەشداریکردنی فیلم و تەواوی وردەکارییەکان بڵاودەکرێتەوە".