گروپی شانۆیی هەوار لە کەرکوک بە شانۆگەری "سەلمە" بەشداریکرد لە شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی قرتاج لە تونس و خەڵاتی باشترین دەستەی دادوەرانی بۆ مۆنۆدراما بەدەستهێنا.
نەژاد نەجم، دەرهێنەری ئەو مۆنۆدرامایە راگەیاند، مۆنۆدراماکە تاکو ئێستا حەوت جار نمایش کراوە، کارێکی هاوبەشی نێوان کوردستان و فەرەنسایە و ناوەڕۆکی بەرهەمەکەش باس لە کارەساتی هەڵەبجە و جینۆساید و کارەساتی ئەنفال و کۆچی بە کۆمەڵی کورد دەکات.
وتیشی:" مۆنۆدراماکە بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و فەرەنسی کارمان لەسەر کردووە ".
شانۆگەری "سەلمە" بەرهەمی گرووپی شانۆیی هەوارە، لە نووسینی دڵشاد موستەفایە و دەرهێنانی نەژاد نەجمە.