وەزارەتی تەندروستی
هەرێم رایگەیاند، 31 جۆر
خواردنەوەی وزەبەخش كە هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە و تۆمار نەكراون، دەستیان
بەسەردادەگیرێت و لەناودەبردرێن.
بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژمار دەکرێ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش بەبێ بوونی
نوسراوی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی لە بازاڕکانن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ
بەکارهێنان ئەژمار دەکرێ، بۆیە كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی ڕێنماییەکان بۆ دروستکردن یاخود هاوردەکردنی
خواردنەوە وەزەبەخشەکان، پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی
تەندروستییەوە ڕێگەپێدان وەرگرن.
وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە
کە دەبێ لە بازاڕەکاندا دەست بەسەر ئەو 31 جۆرەدا بگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن،
هەروەها رێککاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتە بەر.