كەمێك بەر لە ئێستا لەسەر رێگای كەركوك سلێمانی دوو رووداوی نزیك لە یەكتر روویداوە و بەهۆیەوە یەكێك لە ئۆتومبێلەكان بووە بە دوو بەشەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوپێچیBMC كراون:" دوو رووداوی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی كەركوك-سلێمانی روویدا و بەھۆیەوە دوو كەس گیانیانلەدەستدا و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون".
لە یەكێك لە رووداوەكانیشدا ئۆتۆمبێلێك بووە بە دوو بەشەوە
باس لەوەشكراوە:" ھەر دوو رووداوەكە نزیك یەكتر بوون، لە یەكێك لە رووداوەكانیشدا ئۆتۆمبێلێك بووە بە دوو بەشەوە".