ناحیەی باوەنوور.. منداڵێك كەوتە نێو رووباری سیروانەوە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا منداڵێك لە نزیك ناحیەی باوەنوور كەوتە نێو رووباری سیروانەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانیش هەوڵەكانیان بۆ دەرهێنانەوەی دەستپێكردووە.

 پەیامنێری BMC لە گەرمیان رایگەیاند:" كەمێك پێش ئێستا لە ناحیەی باوەنوور، منداڵێك كەوتە نێو رووباری سیروانەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانیش لە ئێستادا لە شوێنی رووداوەكەن".

منداڵەكە لە ناوەڕاستی رووبارەكەدایە و تەندروسی باشە

ئاماژەی بەوەشكراوە:" منداڵەكە لە ناوەڕاستی رووبارەكەدایە و تەندروسی باشە و لە ئێستاشدا تیمەكانی بەرگری شارستانی پاش پێنج خولەكی دیكە دەگەنە لای منداڵەكە بۆ ئەوەی دەریبهێننەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا