وەزارتی گواستنەوەی
عێراق ئاشکرایکرد، رۆژی 18ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییانی وڵاتەکە بەرەو
سعودییە بەڕێدەکەون.
شاندێکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون
وەزارەتی گواستنەوەی
عێراق بڵاویکردەوە:" رۆژی 14ی ئەم مانگە، بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ فەریزەی
حەجی ئەمساڵ شاندێکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هاوکای چوار رۆژ دواتر و لە رۆژی 18ی ئایار، یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بەرەو وڵاتی
سعودییە بەڕێدەکەون".
به بەگوێرەی زانیارییەکانیش،
رۆژی 28ی ئایار، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە رێگای وشکانییەوە
بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون و رۆژێک دواتریش، کاروانی حاجییانی هەرێم لە رێگەی
ئاسمانییەوە بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون.