دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەك لە مانەوەی نرخەكەی بە بەرزی، ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری بەسەردا هاتوو و دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بە پشتبەستن بەداتای جیهانییەكانی بازاڕی نەوت، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش 78 دۆلار و 11 سەنتە
هەروەها، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 78 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.