بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست،
جارێکی دیکە دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە.
شاندێکی حکومەتی قەتەڕ بەرەو قاهیرە بەڕێکەوتووە
تۆڕی هەواڵی جەزیرە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە
بڵاویکردەوە:" شاندێکی حکومەتی قەتەڕ بەرەو قاهیرە بەڕێکەوتووە بە مەبەستی
بەشداریکردن لە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە هێرشیکردە سەر بزوتنەوەی حەماس و بەهۆکاری رانەگەیاندنی
ئاگربەستی لە غەززە تۆمەتباری کرد.
ماوەی زیاتر لە شەش مانگە شەڕ لەنێوان بزوتنەوەی حەماس و
سوپای ئیسرائیل دەستیپێکردووە و بەوهۆیەشەوە دەیان هەزار کەس بوونەتە قوربانی، بە
درێژایی ئەو ماوەیەش تەنها یەکجار ئاگربەست لەنێوان هەردوولایەنی شەڕکەردا
ئەنجامدراوە.
لە ماوەکانی رابردوودا ئەمەریکا و قەتەڕ و میسر و چەند
وڵاتێکی دیکە هەوڵی راگەیاندنی ئاگربەستیان لە غەززە داوە و حەماس بەردەوام
رەتیدەکاتەوە بەبێ رازیبوونی ئیسرائیل بە مەرجەکانی، ئاگربەست رابگەیەنێت.