سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی رایگەیاند، بەغدا پێویستی بە سەقامگیری ناوخۆیی ھەیە و كاری لەپێشینەش بەرنامەی دەبێت بایەخدان بەیەكتری و دەست خستنەسەر برینەكان بە مەبەستی چارەسەركردنیان بێت.
عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەكە گرنگە و بەغدا پێویستی بە سەقامگیری ناوخۆیی ھەیە".
پێویستە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لە نێوان پێكھاتەكاندا بەردەوام بێت
باسی لەوەشكردووە:" پێویستە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لە نێوان پێكھاتەكاندا بەردەوام بێت و كاری لەپێشینەش بەرنامەی بایەخدان بەیەكتری و دەست خستنەسەر برینەكان بە مەبەستی چارەسەركردنیان بێت".
دەبێت بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیان بخرێنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەكانەوە
روونیشیكردەوە:" جەخت لە گرنگی باوەڕبوون و بنەمای پێشخستنی بەرژەوەندی خەڵك بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتییەكان دەكەینەوە".