لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پرۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكان، وتەبێژی وزارەتی كشتوكاڵی عێراق روونكردنەوە دەدات.
محەمەد خوزاعی، وتەبێژی وزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" پرۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكان بەشێوەیەكی باش بەردەوامە و پڕۆسەكە خێراتریش كراوە".
نرخی یەك تۆن گەنم بۆ ئەمساڵ بە 850 هەزار دینارە
باسی لەوەشكردووە:" نرخی یەك تۆن گەنم بۆ ئەمساڵ بە 850 هەزار دینارە و ئەو نرخەش كە دیاریكراوە بەرزترینە و بە نزیكەیی دوو ھێندەی نرخی جیھانییە".
ئاستی بەرھەمھێنان خودبژێوی تێدەپەڕێنێت
لەلای خۆشیەوە عەباس مالكی وەزیری كشتوكاڵی عێراق ئەوەیخستەڕوو:" رێكارەكانمان بۆ جوتیاران ئاسانكردووە و ئاستەنگەكانمان لابردووە لە رێگەی ئەو پاڵپشتییەی لەلایەن وەزارەتەكەیەوە بۆیان دابینكراوە و ئاستی بەرھەمھێنانیش خودبژێوی تێدەپەڕێنێت".