کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی، توانی هاتریکی 66هەمی تۆماربکات.
ئەڕۆ لە میانی بەڕێوەچوونی یاری تۆپی پێی نێوان نەسر و وەحدەی سعودی لە گەڕی 30هەمی خولی سعودی شارەزایان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و هێرشبەری نەسڕ توانی هاتریکی 66هەمی تۆماربکات.
لە دەستپێکی یارییەکەدا، رۆناڵدۆ توانی لە خولەکەکانی حەوت و 12دا دوو گۆڵ تۆماربکات، دواتریش لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 52دا توانی گۆڵی سێیەمی تۆماربکات، بەوەش هاتریکی 66هەمی لە کاروانی تۆپی پێیدا تۆماربکات.
پێشتر، رۆناڵدۆ لەگەڵ ریاڵ مەدریدی ئیسپانی 45 هاتریک، لەگەڵ مانچستەر و یۆڤانتۆسیش هەر یەکە سێ هاتریکی تۆمارکردووە، لەو کاتەشەوە چووەتە ناو ریزەکانی نەسڕی سعودی پێنج هاتریکی تۆمارکردووە.