لە نوێترین کاریدا رەزا
عەتاران رۆڵی سەدام حسێن سەرۆکی حزبی بەعسی رووخاو بەرجەستە دەکات.
پێگەی ترفەندبازی ئێرانی
بڵاویکردەوە:" رەزا عەتاران دەرهێنەر و ئەکتەری دیاری وڵات، لە بەرهەمێکی
نوێدا رۆڵی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق بەرجەستە دەکات".
پەریناز ئێزدیار و چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی دیکە تیایدا بەشدار دەبن
ئاماژەی بەوەشکرد:"
فیلمەکە لەلایەن پێدرام پورامیرییەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت و جگە لە رەزا
عەتاران، پەریناز ئێزدیار و چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی دیکە تیایدا بەشدار
دەبن".
بەگوێرەی ئەو کورتەیەی
دەربارەی چیرۆکی فیلمەکە بڵاوکراوەتەوە، رەزا عەتاران لە فیلمەکەدا رۆڵی کەسێک
دەگێڕێت کە هاوشێوەی سەدامە و ئەم لێکچوونەش کێشەی بۆ دروستدەکات.
لەم راپۆرتەی BMCەوە هەمووشتێک دەربارەی رەزا عەتاران بزانە: