پێشبینی دەکرێت ماتیاس
دی لێخت لە یاری یانەکەی لەمیانەی یارییەکانی گەڕانەوەی چوارگۆشەی زێڕینی خولی
یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشداری بکات.
گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی
میدیا ئەڵمانییەکان
بڵاویانکردەوە، ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن، ئەمڕۆ
یەکشەممە گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی.
ئاماژەیان
بەوەشکرد:" پێشبینی دەکرێت ناوبراو بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید
لە یارییەکانی گەڕانەوەی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکان لە رۆژی
چوارشەممە، ئامادەبێت و بتوانێت بەشداریبکات".
شایەنی باسە هەفتەی
رابردوو یارییەکانی چوونی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
بەڕێوەچوو و تیایدا یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن رووبەڕووی یەکبوونەوە.
یاری نێوان ئەو دوو
یانەیە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و تیایدا مین جای کیم لە شوێنی ماتیاس
دی لێخت یاری دەکرد، کە یاریزانە هۆڵەندییەکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری
بکات، بەڵام کیم ئاستێکی خراپی پێشکەشکردووە و کەوتە بەر رەخنەی چاودێران و میدیا
جیهانییەکان.