حکومەتی ئیسرائیل
بڕیاریدا بۆ ماوەی 45 رۆژ نوسینگەی کەناڵی "الجزیرة"ی
قەتەڕی لە ئیسرائیل دابخات و پەخشی کەناڵەکە لەو وڵاتە رابگیرێت.
بەهۆی ناکۆکی سیاسەتی
کەناڵەکە لەگەڵ بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە پەخشی
کەناڵی "الجزیرة" لەو وڵاتە راگیراوە، چونکە
ئیسرائیل کارەکانی ئەو کەناڵە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەزانێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل باسی لەوەکردبوو،
پۆلیسی ئەو وڵاتە هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەی کەناڵە قەتەڕییەکە لە شاری قودس.