پزیشكێكی پسپۆڕی دەروونی منداڵان و گەورەساڵان لەبارەی خەمباربوون و قۆناغەكانی زانیاری دەخاتەڕوو.
هێمن فاتیح، پزیشكی پسپۆڕی دەروونی منداڵان و گەورەساڵان لە راگەیەندراوێكدا بڵا,یكردەوە:" زۆرجار دوای لەدەستدانێكی گەورە وەك لەدەستدانی كەسێكی ئازیز، زۆرێك لە خەڵكی بە چەند قۆناغیێكی دەروونیدا تێپەڕدەبن كە سەرەتا بە (قۆناغی نكۆڵیكردن) دەستپێدەكات و نایەوێت باوەڕ بەوە بهێنێت كە ئەوكەسەی لەدەستداوە".
(هەستێكی توڕەیی بەسەریدا زاڵدەبێت) و بەئاسانی ئۆقرە و خۆڕاگری لەدەستدەدات
ئاماژەی بەوەشكردووە:" پاشان (هەستێكی توڕەیی بەسەریدا زاڵدەبێت) و بەئاسانی ئۆقرە و خۆڕاگری لەدەستدەدات، دواتر (سازشدەكات لەوەی كە نكۆڵی بكات)".
لە كۆتایدا (هێواش هێواش بە لەدەستدانەكە رازیدەبێت)
روونیشیكردووەتەوە:" هەروەها، دۆخێكی (دڵتەنگی و بێخەوی و بێزاریەكی زۆر هەستپێدەكات)، و لە كۆتایدا (هێواش هێواش بە لەدەستدانەكە رازیدەبێت) و نیشانەكانی خەمۆكیەكەی كاڵدەبنەوە و تاڕادەیەكی باش ژیانی پێشووتری بۆ دەگەڕێتەوە".