سەبارەت بە دەستگیركردنی چوار تۆمەتبارە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە كتێبكی مێژووییەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونكردنەوە دەدات.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بە پشتبەست بە زانیاریی وردەكانی دەزگای هەواڵگری و لە رێگای تیمێكی تایبەتی سەر بە نەهێشتنی بەشی تاوانی پارێزگای سەڵاحەدین-ەوە، گروپێك لە كاتی بازرگانیكردن بە كتێبێكی مێژوویی شوێنەوارییەوە دەستگیركران".
لە میانەی ئەنجامدانی تاوانەكەدا، ئەو گروپە دەستبەسەركراون
باسی لەوەشكردووە:" پرۆسەكە پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر و پێكهێنانی تیمی كار كە چاودێریی گروپەكەیان كردووە ئەنجامدراوە و تواندراوە كتێبە مێژووییەكە بپارێزرێت".
تۆمەتباران بەپێی ماددەی (44 شوێنەوار) رەوانەی لێكۆڵینەوەی یاسایی كراون
ئەوەشیخستەڕوو:" تۆمەتباران بەپێی ماددەی (44 شوێنەوار) رەوانەی لێكۆڵینەوەی یاسایی كراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیان بەردەوامە".