فیلمی (The
Fall Guy) توانیویەتی
لە پلەی یەکەمی لیستی پڕ داهاتترینی فیلمەکانی ئەم هەفتەیەدا پێگەی خۆی قایم بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، لیستی
فیلمە پڕ داهاتەکانی ئەمەریکای باکوور بڵاوکرایەوە و فیلمی (The Fall Guy) بە کۆکردنەوەی 28 ملیۆن و 500
هەزار دۆلار توانیویەتی پلەی یەکەمی لیستەکە بگرێت.
بەرهەمی ساڵی 1999یە و یەکێکە لە زنجیرەی فیلمی (Star Wars)ە و جارێکی دیکە لە سینەماکان پەخشدەکرێتەوە
دوای فیلمی ناوبراو،
فیلمی (Star Wars: The Phantom Menace) دێت، کە ئەم فیلمە بەرهەمی ساڵی 1999یە و یەکێکە لە زنجیرەی فیلمی
(Star Wars)ە و جارێکی
دیکە لە سینەماکان پەخشدەکرێتەوە، هەروەها داهاتی ئەم هەفتەیەی فیلمەکە هەشت ملیۆن
و 100 هەزار دۆلارە.
لە ریزبەندی سێیەمی پڕ
داهاتترین فیلمەکان ئەمساڵ (Challengers) دێت بە کۆکردنەوەی حەوت ملیۆن و 600 هەزار دۆلار، هەروەها فیلمی
ترسناکی (Tarot) بە
کۆکردنەوەی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار و فیلمی (Godzilla x
Kong: The New Empire) بە کۆکردنەوەی
چوار ملیۆن 500 هەزار دۆلار، لە ریزبەندی چوارەم و پێنجەمی پڕ داهاتترین فیلمەکانی
ئەم هەفتەیەدا دێن.