مه‌ساج یه‌كێكه له ڕێگاكان
بۆ ڕزگاربوون له ئازار، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه توشی ڕووداوێک یان تەشەنوج
ده‌بێت.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر
سكربیتشینكۆ، پزیشکی پسپۆڕی روسی ئاماژەی بەوەکردووە:" مه‌ساج یارمه‌تی
باشكردنی كۆئه‌ندامی ماسولكه و ده‌مار ده‌دات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی
ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ ده‌بێت و یارمه‌تی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندانی به‌رگری ده‌دات و
ته‌ندروستی له‌ش به‌گشتی باش ده‌كات ".
ئەو پزیشکە رووسییە باس لەوەشدەکات، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م چاره‌سه‌ره پێویستە
سه‌ردانی سه‌نته‌ری پسپۆڕ بكرێت، كه كه‌سانی شاره‌زای کاری تێدا بکەن.