راپەڕین،، هاوڵاتییەک لەکاتی راوە ماسیدا خنکا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییەک لە سنوورەکە لەکاتی راوە ماسیدا خنکاوە.

ئەمشەوی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی (هـ، ک، ڕ) لە دایکبووی ساڵی 1983 لە رەگەزی نێر و دانیشتووی شاری هەولێر گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە.

سەرقاڵی راوکردنی ماسی بووە

باسی لەوەش کردووە، بە ووتەی کەس و کاری بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش چونەتە سەر ئاوی گوندی قەمتەران و ناوبراو سەرقاڵی راوکردنی ماسی بووە لەوکاتەدا کەوتۆتە ناو ئاوەکەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاندووە، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە رێکخرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا