جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد و نرخەكەی لە 84 دۆلار نزیك بووەوە.
بەپێ داتا جیهانییەكانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 56 سەنت.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكا بە 78 دۆلار و 72 سەنته
هەروەها، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكا بە 78 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی تەنها دوو رۆژ نرخی نەوت نزمبوونەوە و جێگیربوونی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە ئێستادا بەشێوەیەكی ناجێگیر و بە بەردەوامی نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەكی كاتی بەردەوامە و هۆكارەكەشی بۆ ئاڵەنگارییەكانی رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و سزا سەپێندراوەكانی سەر روسیا دەگەڕێتەوە.