سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەخنە دەگرێت لە مەرج و پێشنیارەکانی
ئاگربەست لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس.
نیگەرانییە بنەڕەتییەکانی ئیسرائیل لەبەرچاو ناگرێت
بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
رایگەیاند:" پێشنیاری ئاگربەستی نوێ لە غەززە کە بزوتنەوەی حەماس قبوڵی
کردووە، نیگەرانییە بنەڕەتییەکانی ئیسرائیل لەبەرچاو ناگرێت، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوام
دەبن".
شەوی رابردوو ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی
حەماس، رازیبوونی بە پێشنیاری قەتەڕ و میسر بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە
راگەیاند.
لە ماوەکانی رابردوودا ئەمەریکا و ئیسرائیل بەردەوام
حەماسیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە هۆکارە بۆ رێکنەکەوتن لەسەر راگەیاندنی
ئاگربەستێکی نوێ لە کەرتی غەززە.