ئەمڕۆ پوتن سوێندی یاسایی دەخوات

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی روسیا و بەدەستهێنانەوەی ئەو پۆستە ئەمڕۆ سوێندی یاسایی بخوات.

 ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا بۆ جاری پێنجەم ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخوات و نوێنەرایەتی ئەمریكاش لە رێورەسمی سوێندخواردنەكەدا رەتدەكرێتەوە پێشتریش لە ساڵانی (2000،2004،2012 و 2018) سەرۆكی روسیا سوێندی یاسایی خواردووە و ئەمساڵیس بۆ پۆستی سەرۆكی وڵاتەكەی هەڵبژێردرایەوە . 

نوێنەرمان لە رێورەسمی سوێند خواردنی سەرۆكی روسیادا نابێت

ئەمە لەكاتێكدایە بەشێكی نوێنەرانی وڵاتان بەشداری رێورەسمەكە دەكەن كە بڕیارە لە مۆسكۆ-ی پایتەخت بەڕێوەبچێت و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت:" بەهۆی ئەوەی ئەو هەڵبژاردنەی كە ئەنجامدرا و هیچ پاكی و ئازاد و بێگەردییەكی پێوەنەبوو، بۆیە نوێنەرمان لە رێورەسمی سوێند خواردنی سەرۆكی روسیادا نابێت". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا