ژمارەیەك خوی باش كە بۆ تەندروستەكەی منداڵان گرنگن

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كۆمەڵێك خو هەن كە پێویستی گرنگ بۆ تەندروستی منداڵەكان و دەبێت دایك و باوكان رەچاویان بكەن و زیاتر گرنگیان پێبدەن.

 ‎ سۆران سابر عوسمان، پزیشكی ‎پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" چەند خویەكی گرنگ هەن كە پێویستن بۆ تەندروستی منداڵان و پێویستە دایك و باوكان ئاگاداری بن".

ئەو خوانەش بریتین لە:-

- نوستنی باش و تەواو بەتایبەتی لەشەودا زۆر گرنگە بۆ هەموو تەمەنێك بەتایبەتی منداڵان، چونكە لە گەشەكردنی پەردەوام دان.

- چونە دەرەوە و یاری كردن و وەرزش زۆر گرنگە بۆ تەندروستی منداڵ و دەبێتە هۆی بنیاتنانی متمانە و چاڵاكی و بیركردنەوەی داهێنەرانە لە منداڵان.

كەم كردنەوەی شاشەكانی تیڤی و مۆبایل و ئایپاد

 

- كەم كردنەوەی شاشەكانی تیڤی و مۆبایل و ئایپاد، كاریگەریە خراپەكانی شاشەكان زۆر روون و ئاشكران لەسەر تەندروستی منداڵ بۆیە كەمكردنەوەیان زۆر گرنگە.

- خواردنی تەندروست و هاوسەنگ و شێواز و جۆری خواردنەكان كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر گەشە و تەندروستی منداڵان.

خوێندنەوە بەشێكی گرنگی تەندروستی مێشك و ژیریە

 

- خوێندنەوە بەشێكی گرنگی تەندروستی مێشك و ژیریە بۆیە زۆر گرنگە هانی منداڵان بدرێت لەسەر خوێندنەوەی رۆژانە و بەردەوام.

- پاك و خاوێنی (دەست شوشتن، خۆشوشتن، ددان شوشتن هتد) گرەنتی تەندروستیەكی باشترە بۆ منداڵان.

- گەشبینی و دڵخۆشی و خۆڕزگاركردن لە سترێس و باشی لە ڕووی دەروونیەوە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر تەندروستی و گەشەی منداڵ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا