لیستی پلەبەرزکردنەوەی سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە
هاوپێچ لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک،
لیستی پلەبەرزکردنەوەیان ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە کردووە و نێردراوە بۆ وەزارەتی
دارایی، کە ژمارەیان 110 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر دەبێت.
هەر بە پێی زانیارییەکان، لە پارێزگای هەولێر ناوی نزیکەی 44 هەزار مامۆستا
و فەرمانبەر تۆمار کراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە، لە سلێمانی ناوی 39 هەزار
و 765 مامۆستا و فەرمانبەر، لە پارێزگای دهۆکیش ناوی 27 کەس لە لیستەکەدا هەیە.