شارەزایەکی هەڵبژاردن: بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە ئەمساڵ هەڵبژاردن ناکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە کۆمسیۆن ناتوانێت لە 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات، دەشڵێت " ئەستەمە ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت ".

 تا یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە کارەکانی کۆمیسیۆن دەستپێناکەنەوە

هۆگر چەتۆ، رێکخەری تۆڕی " ئەڵشەمەس "ی تایبەت بە بواری هەڵبژاردن بە BMC راگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر سکاڵای مەسرور بارزانی دادگای فیدراڵی عێراق ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگرت، تا یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە کارەکانی کۆمیسیۆن دەستپێناکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی راگرتنی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەکە، تەنانەت دوای یەکلاکردنەوەی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمیش دەبێت دووبارە کۆمسیۆن خشتەی کارەکانی بۆ هەڵبژاردن دابنێتەوە، بەمەبەش ئەستەمە بتوانرێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

هۆگر چەتۆ باسی لەوەشکرد، یەکلاکردنەوەی دۆسیە یاساییەکان لە دادگای فیدراڵی کاتێکی زۆری خایاند، بە دڵنیاییەوە ئەم سکاڵایەی مەسرور بارزانیش کاتێکی زۆر دەخایەنێت و ئەستەمە بتوانرێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا