بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەڵبژاردن گۆڕانكاری لەپرۆسەی حوکمڕانیدا بهێنێتە ئاراوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەبچێت، بە شێوەیەك كە ببێتە مایەی سەقامگیری و گەشەكردنی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.

پێویستە هەڵبژاردن گۆڕانكاری لەپرۆسەی حوکمڕانیدا بهێنێتە ئاراوە

بە پێی راگەیەندراوەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لەوەکردووە، پێویستە هەڵبژاردن وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك بێت و دیموكراسی بباتە ئاستێكی باڵاتر و گۆڕانكاری لەپرۆسەی حوکمڕانیدا بهێنێتە ئاراوە.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەردوولا هاوڕابوون كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت، كێشەكان لەسەر  بنەمای دەستوور چارەسەربكرێن و هاوبەشیی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا پەیڕەوبكرێت.

سەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو،  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەند بە سیاسەتی نیشتمانیی خۆی، درێژە بە هەوڵەكانی دەدات بۆ خزمەتكردنی خەڵك و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا، بۆ ئەمەش جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و هەنگاونان بەرەو هەرێمێكی ئاوەدانتر و دیموكراسیتر دەكەینەوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە  سیاسییەکانی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكان دووپاتكرایەوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا