بافڵ جەلال تاڵەبانی: مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەردەوامیی هاوكارییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە فاكتەرێكی گرنگن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێکخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

 نادیدەگرتنی جووڵەكانیان سەقامگیریی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن، نادیدەگرتنی جووڵەكانیان سەقامگیریی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە و دەبێتە هەڕەشەیەكی جدی لەسەر ژیانی خەڵك، بۆیە بەردەوامیی هەماهەنگییەكان لەنێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و ئەمریكا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكاندا، هەنگاوێكی گرنگ و كاریگەرە بۆ بنبڕكردنی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامیی ناوچەكە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی ئەمنیی ناوچەكە، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەردەوامیی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان تاوتوێكران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا