سوپای ئەمەریکا
کاروانێکی هاوکاری سەربازی بۆ ئیسرائیل راگرت بەهۆی نیگەرانییەکانییەوە سەبارەت بە
هێرشی سەر رەفەح.
تۆڕی CBS لە زاری بەرپرسێکی سوپای ئەمەریکاوە
بڵاویکردەوە:" بەهۆی نیگەرانییەکانییەوە سەبارەت بە هێرشی سەر رەفەح، واشنتن
بڕیاری راگرتنی کاروانێکی هاوکاری بۆ ئیسرائیل داوە".
هەزار و 800 بۆمبی 907 کیلۆگرامی و هەزار و 700 بۆمبی 226 کیلۆگرامی
ئاماژەی بەوەشکرد:"
ئەو پاکێجە هاوکارییەی ئەمەریکا دەیوست بۆ ئیسرائیلی بنێرێت خۆی دەبینێتەوە لە
هەزار و 800 بۆمبی 907 کیلۆگرامی و هەزار و 700 بۆمبی 226 کیلۆگرامی".
باسی لەوەشکرد:"
تەلئەبیب تاوەکو ئێستا وەڵامی نیگەرانییەکانی واشنتنی نەداوەتەوە سەبارەت بە
دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتییانی مەدەنی لە شاری رەفەح".
سەرەڕای هۆشدارییەکانی
رێکخراوە مەدەنییەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوی تەندروستی جیهانی و نیگەرانی ئەمەریکا لە
بابەتەکە، دوێنێ سێشەممە سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر شاری رەفەح
دەستپێکرد.