لە مەراسیمێکدا، تەرمی محەمەد ناشادی هونەرمەند بەخاکسپێردرا

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، دوای دوو رۆژ لە کۆچی دواییکردنی، تەرمی محەمەد ناشاد، هونەرمەندی شاری سلێمانی لە مەراسیمێکدا رەوانەی گۆڕستانکرا و بەخاکسپێردرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانییەوە، تەرمی محەمەد ناشاد، هونەرمەند و نیگارکێشی شاری سلێمانی رەوانەی گۆڕستانی سەیوان کرا و بەخاکسپێردرا.

ساڵی 1954 لە سلێمانی لەدایک بوو

ناشاد، لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی کانی ئاساکان لەدایک ببوو، ماوەی نزیکەی 50 ساڵ بوو سەرقاڵی نیگارکێشان و کارە هونەرییەکانی بوو، تا ئەوەی شەوی سێشەممە بە لە خانەی بەساڵاچووان کۆچی دواییکرد.

بڕیاربوو رۆژی 11ی مانگ پێشانگایەکی نوێ بکاتەوە

ماوەی زیاتر لە سێ مانگ بوو ناشاد لە دۆخێکی نالەباری تەندروستیدا بوو بەهۆی سستبوونی دڵ و گورچیلەیەوە، وا بڕیاربوو رۆژی 11ی ئەم مانگە پێشانگایەکی نوێ بکاتەوە بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییەکانی، بەڵام چوار رۆژ پێش ئەوە کۆچی دواییکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا