"نرخی کلینێکسێکی مێسی زیاتر لە 300 هەزار دۆلارە"

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کلینێکسێکی مێسی کردووەتە زیادکردنێکی ئاشکراوە و پێشبینی دەکرێت نرخەکەی زیاتر لە 300 هەزار دۆلار بێت، لەسەر ئەو پارچە کلینێکسەش بەڵێنی گرێبەستکردنی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە لەگەڵ یانەکە نوسراوەتەوە، کە ئەوکات تەمەنی مێسی تەنها 13 ساڵان بووە.

ماڵپەری کۆمپانیای بۆنهامزی بەریتانی، تایبەت بە زیادکردنەکانی ئاشکرا بڵاویکردووەتەوە، کلینێکسەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2000 واژۆکرا، کاتێک کارلێس رێشاک بەڕێوەبەری وەرزشیی بەرشەلۆنە لەو کاتەدا لەگەڵ هۆراسیۆ گاجیۆلی بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە رێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مێسی بکات، کە دواتر بووە باشترین گۆڵکاری هەموو سەردەمەکانی یانەکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیادکردنەکە بەشێوەی ئۆنلاین دەستیپێکردووە و لە 17ـی ئایار کۆتاییدێت، نرخی پێشبینیکراویش بۆ فرۆشتنی لە نێوان 300 بۆ 500 هەزار دۆلارە.

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی هەشت جار براوەی باڵۆن دۆر بووە و لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە 35 نازناوی بەدەستهێناوە، لە 782 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری کردووە و 674 گۆڵی تۆمارکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا