پێدەچێت یانەی بارسەڵۆنا دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەكی ببێت

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەهۆی ئەنجام و ئەو ئاستەنگییە تاكتیكی و ئابووریییە بەرۆكی یانەی كەتەلۆنییەكەی گرتووە، یانەی بارسەلۆنا ئیسپانی بڕیاریداوە دەستبەرداری حەوت لە یاریزانەكانی یانەكەی ببێت و بۆندی بەشێكیشیان هەڵبووەشێنێتەوە.

 بەپێی پلاتفۆرمی وەرزشی eldesmarque ی ئیسپانیای:" ئیدارەی یانەی بارسەلۆنا بڕیاریداوە بۆندی بەشێك لە یاریزانەكانی نوێنەكاتەوە و دەتسبەرداری ژمارەیەك یاریزانی دیكەی یانەكەی ببێت لەپێناو راستكردنەوەی رێرەوی ئابووری یانەكە.

بەشێك لەو یاریزانانە، ئێستادا بەشێوازی خواستن لەگەڵ چەند یانەك یاردەكەن

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەشێك لەو یاریزانانەی كە بارسەلۆنا ئامادە نییە بۆندەكانیان نوێبكاتەوە كە لە ئێستادا بەشێوازی خواستن لەگەڵ چەند یانەكی دەرەوەی ئیسپانیا و ناوەوەی ئیسپانیا یاردەكەن كە ئەوانیش پێكهاتوون لە پابلۆ تۆرێ (جیرۆنا)، ئەنسۆ فاتی (برایتۆن)، ئەلێكس ڤالی (لیڤانتی)، سێرجینۆ دێست (ئایندهۆڤن)، كلیمەنت لێنگلێت (ئەستۆن ڤێلا)، جولیان ئاراوجۆ (لاس پاڵماس) و شادی (ریال بێتیس)".

گومان لە درێژكردنەوەی ماوەی هێشتنەوەی هەریەكە لە جواو فیلیكس و جواو كانسێلۆی پڕتوگالی هەیە

باسی لەوەشكردووە:" هەروەها یانە كەتەلۆنییەكە گومانیان لە درێژكردنەوەی ماوەی هێشتنەوەی هەریەكە لە جواو فیلیكس و جواو كانسێلۆی پڕتوگالی هەیە و ئەگەر بۆندەكانیان نوێنەكرێتەوە ئەوا بەرەو ئەتلەنتیكۆ مەدرید و مانچێستەر سیتی دەگەڕێنەوە".

پێدەچێت دەستبەرداری رۆناڵد ئاراوخۆ، فرێنكی دی یۆنگ، پێدرۆ گۆنزالێز "پێدری"، رافینیا دیاز و رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ببن

لەلایەكی دیكەشەوە، پێدەچێت ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە لەپێناو دەستەبەركردنی بڕێك پارەی زایتر دەستبەرداری رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریكار و فرێنكی دی یۆنگ، یاریزانی هۆڵەندی و پێدرۆ گۆنزالێز "پێدری" یاریزانی ئیسپانی و رافینیا دیازی یاریزانی باڵی هێرشبردن و رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەكە ببێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا