پوتن هۆشداری دەداتە وڵاتانی رۆژئاوا

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكی فێدراسۆنی روسیا لەبارەی ئەو هەڕەشانەی لە وڵاتەكەی دەكرێت و هەوڵەكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا هۆشداریدا.

 ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی فێدراسۆنی روسیا لە میانەی وتارێكیدا بەبۆنەی 78مین ساڵیادی سەركەوتن بەسەر نازییەتدا رایگەیاند:" روسیا رێگە بە هیچ كەس و وڵاتێك نادات هەڕەشەی لێبكات و هێزی پشتیوانی ستراتیژیش لە تەواوی ئامادەباشی خۆیاندان".

روسیا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانی ململانێیەكی جیهانی

وتیشی:" روسیا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانی ململانێیەكی جیهانی و تۆڵەسەندنەوە و گاڵتەكردن بە مێژوو و خواستی پاساودانی شوێنكەوتوانی ئێستای نازیەكان بەشێكن لە سیاسەتی گشتی نوخبە رۆژئاواییەكان". 

ئەوەی بیەوێت هەڕەشە لە وڵاتەكەمان بكات باجێكی قوسدەدات

ئەوەشیخستەڕوو:" هێزەكانی وڵاتەكەمان بەشێكی گرنگ دەبن لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان و ئەوەی بیەوێت هەڕەشە لە وڵاتەكەمان بكات باجێكی قوسدەدات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا