قوباد تاڵەبانی: دواخستن و پەكخستنی هەڵبژاردن زیانی بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەر هەنگاو و هەوڵێك بۆ دواخستن یان پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت.

 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەوە و نیگەرانی خۆی لە هەوڵەكان بۆ  پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی و رایگەیاند، "دواخستن و پەكخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەكراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەكانی دەگەیەنێت".

 هەر هەنگاو و هەوڵێك بۆ دواخستن یان پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" قوباد تاڵەبانی، پێشتر هۆشداریمان دابوو كە هەر هەنگاو و هەوڵێك بۆ دواخستن یان پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت". 

نابێت داهاتووی هەرێم ، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێكی نادیاردا بهێڵدرێتەوە

قوباد تاڵەبانی ئەوەیشخستەڕوو:" پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێكی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە".

هەروەها، هەڵوێستیان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا روونە و لە نیگەرانیانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەی گرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا