لە دەرەوەی سیستمی خۆر؛ هەسارەیەكی نوێ دۆزرایەوە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ناسا دۆزینەوەی هەسارەیەكی نوێی بەناوی 55 Cancri ئاشكراكرد.

 بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی تایبەت لە گۆڤاری Nature، ئاژانسی نیشتمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) نوێترین تویژینەوە و دۆزینەوەیدا بڵاویكردەوە:" هەسارەیەكی نوێ بەناوی 55 Cancri دۆزراوەتەوە، لەنێو چەند هەسارەیەكی بەردین دۆزراوەتەوە كە لە دەرەوەی سیستمی خۆرە و بەرگەهەوایەكی چڕی هەیە، ئەم بەرگە هەوایە لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن پێكهاتووە". 

بەرگەهەوای ئەو هەسارەیە پێكدێت لە تێكەڵەیەك لە نایترۆجین و ئۆكسجین و ئارگۆن و كۆمەڵێك گازی دیكە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەرگەهەوای ئەو هەسارەیە پێكدێت لە تێكەڵەیەك لە نایترۆجین و ئۆكسجین و ئارگۆن و كۆمەڵێك گازی دیكە و بەیەكێك لە گرنگترین دۆزینەوەكان دادەدرێت".
روونیشیكردووەتەوە:" هەسارەی Cancri 55، قەبارەكەی لە زەوی گەورەترە، بەڵام لە نپتون بچووكترە و پلەی گەرمی كوڵان لەسەر ئەم هەسارەیە دەگاتە دووهەزار و 300 پلەی سەدی، واتە هەسارەكە بۆ ژیان گونجاو نییە، بەگشتیش ئەو جۆرە هەسارانە كە بە هەسارە نایابەكان ناسراون، بۆژیانكردن دەست نادەن ".

 ئەم هەسارە 41 ساڵ خێرایی رووناكی لە گۆی زەوییەوە دوورە

لەلایەكیدیكەشەوە، ئەم هەسارە 41 ساڵ خێرایی رووناكی لە گۆی زەوییەوە دوورە، هەشت هێندەی زەوی گەورەترە و رووبەری بە زەریاكانی ماگما داپۆشراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا