سەبارەت بە ئاسانتر كردنی رێكارەكانی پێدانی ڤیزای فەڕەنسا بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رێژەی رەتكردنەوەی، كۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر روونكردنەوە دەدات.
یان برێم، كۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" دەمانەوێت هاوكاریی ئەو كەسانە بكەین كە خوازیاری وەرگرتنی ڤیزای فەڕەنسان و لە سەرەتای ئەمساڵدا ناوەندێكی نوێی ڤیزامان لە هەولێر كردووەتەوە بۆ خشتەی چاوپێكەوتن كە هاوڵاتییان پێویست ناكات بچێتە نووسینگەی گەشتیاری و دەتوانرێت بە ئۆنلاین داواكاریی پێشكەشبكرێت و بە دینار پارە بدرێت".
رێژەی رەتكردنەوەی ڤیزای فەرەنسا لە 60%ەوە كەمیكردووە بۆ 40%
روونیشیكردەوە:" رێژەی رەتكردنەوەی ڤیزای فەرەنسا لە 60%ەوە كەمیكردووە بۆ 40% و هەروەها ئاسانكاریكراوە بۆ پۆست مەیل و زانیارییەكان".