ئایدن مەعروف: هیوامان هەیە کورسی پێکهاتەکان بگەڕێندرێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، بەبێ کورسیی پێکهاتەکان هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ناکرێت، دەشڵێت " هیوامان هەیە کورسی پێکهاتەکان بگەڕێندرێتەوە ".

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئاماژەی بەوەکرد، بەبێ کورسیی کۆتای پێکهاتەکان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت و دەبێت ئەوان تێیدا بەشدار بن.

 دیار نییە چەند کورسیمان بۆ دەگەڕێتەوە

وتیشی:" تاوەکو ئێستا دیار نییە چەند کورسیمان بۆ دەگەڕێتەوە بەڵام بۆ ئەو بابەتە هیوامان هەیە ".

چەند رۆژێک لەمەوبەر دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە راگرت، یەکێتیش تانەی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی داوە و داوا دەکات بڕیارەکە نەبێتە هۆکارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا