دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، دەکەوێتە رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، لە کۆتایی بەشی باشووری رۆژهەڵاتی نیمچە دورگەی عەرەب لە کەناراوەکانی کەندی عهرهبی.
سیستەمی سیاسیی لەم وڵاتە پاشایەتی فیدڕاڵییە، دەوڵەتەکە بەسەر حەوت هەرێمدا دابەشبووە، کە هەر یەکێکیان لەلایەن حاکمێکەوە بەڕێوە دەبرێن.
سەرجەم حاکمەکانی ئیماراتەکان، دەسەڵاتیان بە شێوەی پشتاوپشت بۆ دەمێنێتەوە، هەر بۆیە هەر یەکەیان چەندین شازادەیان هەیە کە لە کوڕ و نەوە و خزمەکانیان پێکهاتوون و لە داهاتوودا دهبنه دهسهڵاتدار:
بەم شێوەیە.
ئیماراتی دوبەی، ١٣ شازادەی هەیە و لەنێویاندا "شێخ محەمەد بن راشد المکتوم"، حاکمی ئیماراتەکەیە
-ئیماراتی ئەبو زەبی، "شێخ خەلیفە بن زاید النهیان" حاکمی ئیماراتەکە و سەرۆکی دەوڵەتەکەیە و جگە لە خۆی ١٧ شازادە وەک جێگرەوەی لە ئیماراتەکەیدا هەن.
-ئوم قیوین، "شێخ سعود بن راشد ئەلمەعلا"، حاکمی ئیماراتەکەیە و جگە لە خۆی نۆ شازادەی دیکەی لە ئیماراتەکەدا هەیە هەیە.
-عەجمان ، "شێخ حمید بن راشد ئەلنەعیمی"، حاکمی ئیماراتەکەیە ١١ شازادە لە خێزانەکەیدا هەن کە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە.
- شاریقە ، "شێخ سوڵتان بن محمد ئەلقاسمی "حاکمیەتی ١٤ شازادەی دیکە لە ئیماراتەکەدا هەن.
-فەجیر، "شێخ حمد بن محمد ئەلشەرقی حاکمی ئیماراتەکەیە" و جگە لە خۆی دوو شازادەی هەیە.
-رائس ئەلخەیمە ،" شێخ سعود بن صقرا ئەلقاسمی"، حاکمی ئیماراتەکەیە ، جگە لە خۆی ١٥ شازادەی هەیە و چاوەڕیی گرتنە دەستی دەسەڵات دەکەن.
حاکمەکانی ئیمارات چۆن دەژین؟ سامان و داهاتیان چەندە؟
ئیماراتی عەرەبی بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین دەوڵەتانی ناوچەکە دەژمێردرێت، نەوت بوهتە مایەی خێر و دەوڵەتەکەی بەرەو گەشەسەندن بردووە.
ئیماراتەکان بە تایبەت ئەبوزەبی زۆرترین دەوڵەمەندی لەسەر ئاستی جیهان هەیە کە بە گوێرەی ئامارێک ژمارەیان ٧٥ هەزار ملیۆنێرە جگە لە چەندین ملیاردێر.
بەشێک لە دەوڵەمەندەکانی ئیمارات حاکمەکان و خێزانەکانیان.
شێخ خەلیفە بن زاید ال نهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و حاکمی ئەبو زەبی بەتەنها داهاتەکەی ١،٣ ترلیۆن دۆلارە، و سامانی خێزانەکشی ١٥٠ ملیار دۆلار بووە و لە ساڵی ٢٠١٤ بە دەوڵەمەندترین پیاوی عەرەب دەستنیشان کرا.
شێخ محەمەد بن راشد ال مکتوم، جێگری سەرۆکی دەوڵەت و حاکمی دوبەی، بە گوێرەی راپۆرتێک نزیکبۆتەوە لە ٢٠ ملیار دۆلار.
زۆرینەی سامانەکەی ئەم حاکمە لەرێی بازرگانیی ئهسپهوهیه
شێخ محەمەد بن راشد ال مکتوم، لە تەمەنی منداڵیەوە عاشقی بەخێوکردنی ئەسپ و پێشبڕکێی ئەسپسواری بووە.
چەندین لەوەرگای بەخێوکردنی ئەسپی لە ئەمریکا و فەرەنسا و ئێرلەندا و ئیمارات هەیە.
ساڵی پار لە فرۆشتنی تەنها ١٠ ئەسپدا ١٦ ملیۆن دۆلاری دەست کەوتووە.
هاوشێوەی ئەمیرەکانی دوبەی و ئەبو زەبی حاکمی عەجمان ملیاردێرە و یەكێکە لە دەوڵەمەندترین پیاوانی عەرەب
راشد شێخ حمید بن راشد ئەلنەعیمی، کوڕی حاکمی عەجمان خاوەنی چەندین جۆر ئۆتۆمبێلی گرانبەها و دەگمەنە لە جۆرەکانی( بوگاتی، رانج رۆڤەر، بنتڵی) و چەندینی دیکە، کە نرخەکانیان ملیۆنان دۆلارە.
لەگەڵ دەوڵەمەندی چینی دەسەڵاتداری ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، ئاماری چەند ساڵی پێشووتر دەریخستووە وڵاتی ئیمارات لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە داهاتی تاک لە ئاستی بەرزدایە و یەکێکە لەو وڵاتانەی بەرزترین موچەی هەیە.
بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١٨ تێکڕای موچەی کارمەندێک لە دوبەی ٣٤٤٧ دۆلار بووە، ئەمەش باشترین موچەیە لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکان و نۆیەم بووە لەسەر ئاستی جیهان.