دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازانی به‌رزكرده‌وه،
ئەو هەنگاوە كاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نه عێراقییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا، زۆربه‌ی
لایه‌نه‌كان دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و كاره راگه‌یاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە
١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا
له به‌غدا لە تویتەری خۆی وێنەیەکی ئاڵای هاورەگەزبازەکانی داناوە و نوسیویەتی،
"بە هاوبەشی لەگەڵ باڵێۆزخانەى کەنەدا و باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە عێراق، ئەمڕۆ
لە بەغدا هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە جیهاندا ئاڵای پەلکەزێڕینە
هەڵدەکەین بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ترس لە هاوڕەگەزخوازی
و مافی هاوڕەگەزخوازان و ترانسجێندەر و جوت ڕەگەزخوازان".
له‌و باره‌یه‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
داوای له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئه‌وقاف و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
دیكه كرد، رێكاری پێویست له دژی ئه‌و ره‌فتاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا
بگرنه به‌ر.
جێگری سه‌رۆكی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌وروپای
به توندی ئیدانه كرد و به كارێكی نا به‌رپرسانه‌ی له قه‌ڵه‌مدا. داواشی له نوێنه‌رایه‌تی
وڵاتان كرد، رێز له سه‌روه‌ری عێراق و به‌ها و نه‌ریته ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
گه‌لی عێراق بگرن وتیشی، رێگه به‌و كاره ناده‌ین و داواشی له
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد رێكاری تایبه‌ت له دژی
ئه‌و هه‌نگاوه بگرنه به‌ر.
هەڵکردنی ئاڵاکە
و دواتر بڵاوکردنەوەى وێنەکەى دەنگدانەوەى زۆری هەبوو لەناو سیاسی و بەرپرسان و تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠، بڵاوی كردووەتەوە،
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هەڵكردنی ئاڵای هاوڕەگەزخوازەکان
دەکات لەسەر باڵێوزخانەی نێردەی ئەوروپا و بە پێشێلكردنی دابونەریتە كۆمەڵایەتی و
دینیەكانی خەڵكی عێراقی دەزانن.
هاوکات لیژنە پەرلەمانیەكە
داواشی كردووە، وەزارەتی دەرەوە بەڕۆڵی خۆی هەستێت و ڕێگە نەدات لەلایەن دیپلۆماتكارە
بیانیەكانەوە لە عێراق سوكایەتی بكرێت و دابونەریتەكان پێشێل بكرێن لەئایندەدا.
لەلایەکی دیکەوە، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا
داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، هه‌نگاوی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی
یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا بگرنه به‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا
رایان گەیاندووە، "به توندترین زاراوه ئه‌و ره‌فتاره ناڕه‌وشتی و نا به‌رپرسانه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. به تایبه‌ت كه ئێمه له
مانگی ره‌مه‌زانداین و له خوداوه نزیكین".
دووپاتیشیكرده‌وه،
"به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه
له سه‌ر خاكی عێراق، ده‌ستدرێژییه‌كی زه‌قه له دژی گه‌لی عێراق، ئاینه‌كه‌یان،
به‌هاكانی و پلانێكی مه‌به‌ستداره كاری بۆ كراوه بۆ به‌ئامانجگرتنی شیرازه‌ی ره‌وشتی
گه‌لی عێراق، كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و توێژه‌كانی عێراقه‌وه ره‌فتارێكی
ره‌تكراوه‌یه".
هەر لەسەر رووداوەكە
و لە كاردانەوەیەكی دیكەدا، عەمار تەعمە، سەرۆكی فراكسیۆنی كاری نیشتیمانی لە پەرلەمانی
عێراق ڕاگەیەنراوێكی لەسەر ئەو رووداوە بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت، "هەڵكردنی
ئاڵای پشتیوانی بۆ ڕەفتاری نامۆ و بێزراوی هاوڕەگەزبازەكان لەلایەن هەندێ باڵێۆزخانەی
ئەوروپیەوە لە عێراق پێشیلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكان و دابونەریتەكانە كە دەبێت ئەوانە
پێوەی پابەند بن و ئەو سنورانە نەبڕن".
داواشی لەوەزارەتی
دەرەوە كردووە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ ڕێگریكردن لەو ڕەفتارە پێشیلكارییانە بگرێتەبەر
و بەو باڵیۆزخانانەش ڕابگەیەنێت كە داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بكەنەوە و بەڵێنی
ئەوەش بدەن جارێكی تر دووبارەی نەكەنەوە.
هه‌ر لەسەرئەم بابه‌ته،
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دژایه‌تی توندی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی
ئه‌وروپا راگه‌یاند و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان له به‌غدا به كارێكی
به‌دڕه‌وشتی له‌قه‌ڵه‌مدا.
سه‌در له تویته‌كه‌یدائاماژەی
بۆ ئەوەکردووە، "ئه‌م ره‌فتاره هه‌نارده‌كردنی فاحیشه، ئیلحاد، به‌دڕه‌وشتی
و نه‌ریته خه‌راپه‌كانه له كۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌كانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه موسڵمانه
موحافزكاره‌كه‌مان".
باسی
لەوەشکردووە، "ئه‌مڕۆ كه له مانگی ره‌مه‌زان و له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی
په‌تا داین.. نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی
به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا
ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه هاوڕه‌گه‌زبازان كه‌سانی نه‌خۆشن و پێویستییان به چاره‌سه‌ر
و هیدایه‌ت هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر هیچ
ئاینێكی ئاسمانی نه‌ك ته‌نیا ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئیسلام، له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ریه‌ك
له حه‌زره‌تی عیسا، مووسا و محه‌مه‌د سڵاوی خودایان له‌سه‌ر بێت، ئه‌م ره‌فتاره‌یان
ره‌تكردووه‌ته‌وه.. ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێبازی ئه‌وان رێگه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچ نه‌ریتێكی
به‌دڕه‌وشت له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان ناده‌ین".
لای خۆشییەوە سه‌در
داواشی له حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، وه‌ڵامێكی توندیان بۆ
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بێت و هه‌مدیسان داوای له باڵیۆزخانه
عێراقییه‌كانیش له‌و وڵاتانه كرد، ئاڵاكانی "محمد رسول الله"، "عیسا
روح الله" و "مووسا كه‌لیم الله" له‌سه‌ر ته‌لاره‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
سەباح ساعدی، پەرلەمانتاری
عێراق لە راگەیەنراوێكدا داوای كردووە، حكومەتی عێراق لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوە كەئیستا
كازمی سەرپەرشتی ئەو وەزارەتە دەكات ڕێوشوێنی توند دژی ئەو باڵیۆزخانە ئەوروپیانە
بگرێتە بەربەهۆی ئەوەی ئاڵای هاوڕەگەزخوازەکان هەڵكردووە.
ساعدی جەختی لەوەش
كردووەتەوە، ناتوانن لەو كارەی باڵیۆزخانەی ئەوروپا و كەنەدا و بەریتانیا كە كردویانە
بێدەنگ بن كە لەدژی داب‌و نەریت و باوەڕی ئاینیانە.
باسی لەوەش
كردووە، گەرچی مرۆڤایەتی بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە لەدۆخێكی ناهەمواری مرۆیی‌دا
دەژێت و بەدوای چارەسەرێكیش دا شەكەت بووە لەبری ئەوەی پەنا ببرێتە بەرخودا و پێغەمبەران
و داوای ڕزگاربونی لێبكرێت كەچی بەو كارە كە دژایەتیەكی ئاشكرای خوای گەورەیە ئەوە
دەبینرێت ئەوەش دەرگای توڕەی خودا زیاتر دەكاتەوە.
داواش لەحكومەت
دەكات ڕیای باڵیۆزخانەكان نەكرێت و بەپێی ئەو یاسایەش نەكرێت كە زەوی باڵیۆزخانەكان
سەر بەو وڵاتی باڵیۆزخانەكەن بەڵكو حوكمی دەوڵەتی عێراقیان بەسەردا بسەپێنرێت.
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه لەو بارەیەوە داوای له باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له
عێراق كرد، رێز له بنه‌ما دیپلۆماسییه‌كانی نێوان وڵاتان بگرن و له پرۆتۆكۆڵ و رێكه‌وتنه‌كان
ده‌رنه‌چن.
له تویتێكدا له
هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، حه‌كیم نووسیویه‌تی:
"ژماره‌یه‌ك باڵیۆزخانه له عێراق ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه،
له‌كاتێكدا ئه‌مه پێشێلكردنێكی زه‌قی داب و نه‌ریتی گه‌لی عێراقه و رێزنه‌گرتنه
له ناسنامه‌ی عێراق و بێڕێزییه به‌رامبه‌ر مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، كه هه‌موو
ئاینه‌كانی دیكه رێزی لێ ده‌گرن".
حه‌كیم ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا، "ئێمه وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره نه‌شیاوه، داواش له‌و باڵیۆزخانانه
ده‌كه‌ین، رێز له بنه‌ما دیپلۆماسییه‌كانی نێوان وڵاتان بگرن و سنووری پرۆتۆكۆڵ و
رێكه‌وتنه‌كان نه‌به‌زێنن، به تایبه‌ت، ئه‌م جۆره ره‌فتارانه، كه ده‌ستدرێژی
كردنه بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕ و نه‌ریتی ئه‌و وڵاتانه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان لێیه".
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی
ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا
ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاند.
حوسێن یه‌ساری
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبراو داوای له په‌رله‌مان كرد، "دانیشتنێكی به‌په‌له بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان رێكبخرێت و بانگهێشتی باڵیۆزانی
یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له گه‌لی عێراق بكه‌ن".
یه‌ساری گوتی،
"ئێمه له وڵاتی پێغه‌مبه‌ره‌كانین و له مانگی ره‌مه‌زانداین، نوێنه‌رایه‌تی
یه‌كێتی ئه‌وروپا به هه‌نگاوێكی پێشێلكارانه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر داب و
نه‌ریته‌كه‌مان".
داواشی له مسته‌فا
كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق كرد، باڵیۆزانی ئه‌وروپی بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی
داوای لێبوردن بكه‌ن و دا‌واشیان لێ بكات به زووترین كات ئه‌و ئاڵایه دابه‌زێنن.