لە چەند رۆژی رابردوودا ئاگر لهماڵی كوردێك له
شاری ماركهامی وڵاتی كهنهدا كهوتهوه و بهو هۆیهوه منداڵێكی تهمهن ١٢ ساڵیان
گیانی له دهستدا، باوکی منداڵەکەش دەڵێت، کارەساتەکەمان سەختە تەنھا دڵنەوایی و نزای خێرم دەوێت ھیچ پێویستم بە کۆمەکی ماددی و
ھاوکاری پارە نییە.
تاھیر شێخ
ساڵح باوکی منداڵە سووتاوەکەی کەنەدە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوەو
رایگەیاندووە، ئازیزان و خۆشەویستانم زۆرسوپاسی
ھەڵوێست و دڵنەوایی ھەمووتان ئەکەم، بەڵام تکایە بەتایبەتی رووی
ئەم داواکارییەم بۆ دۆستان و ئازیزانی وڵاتی
کەنەدایە.
تاھیرشێخ ساڵح روونیکردووەتەوە، کارەساتەکەمان
سەختە تەنھا دڵنەوایی و نزای خێرم دەوێت ھیچ پێویستم بە کۆمەکی ماددی و ھاوکاری پارە نییە ھەندێك پەڕەو و هەژمار وێنە و ھەواڵ و داواکاری ئاوایان بەبێ-پرس
بڵاوکردووتەوە.
داواش دەکات، کەس بەشداری نەکات وە ئامانجیشیان
باش نییە و من زۆر پێی ناڕەحەتم و پۆلیسیشم ئاگادارکردووەتەوە، زۆر ناڕەحەتم بەم کارە تەنھا دوعای خێر و ئارامیم پێویستە.
ئهو منداڵهی گیانی له دهستداوه ناوی ئارانی
تهمهنی ١٢ ساڵه و دایكیشی رێژهی سوتانهكهی بهرزه و له ژێر چاودێری وردیی
پزیشكیدایه.