Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەندروستی سلێمانی دوو مژدەی خۆش بە هاوڵاتیان دەدات

کوردستان

بینراو 11424

05/07/2020

Alternate Text

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەمەودوا شێوازی پێدانی پلازما بە تووشبووانی كۆرۆنا دەگۆڕێت دەتوانرێت سێ تووشبوو سوود لە پلازمای كەسێكی چاكبووەوە وەربگرن، ئەمەش كاری ئێمەی ئاسانتر كردووە، دەشڵێت، "ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە زۆرە، بەڵام بڕیارمانداوە لەمەودوا ھەفتانە ئاماری چاكبووەكان رابگەیەنین.

د. ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە (BMC) راگەیاند، "پێشتر پلازما لە كەسێكی چاكبوو وەردەگیرا و دەدرا بە یەكێكی دیكە، بەڵام ئێستا شێوازەكە گۆڕاوە، لە یەكێك وەردەگیرین و بۆ چەند نەخۆشێك بەكاری دەھێنین، دەتوانرێت سێ تووشبوو سوود لە پلازمای كەسێكی چاكبووەوە وەربگرن، ئەمەش كاری ئێمەی ئاسانتر كردووە".

روونیشیکردەوە، "وەك ئەركێكی مرۆیی پێویستە ھەموو ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە پلازما بەوانەی دیكە ببەخشن كە لە نەخۆشخانەكان لەژێر چاودێری پزیشكیدان، خۆشم یەكێك لە چاكبووەكان لە ھەفتەی داھاتوو پلازما دەبەخشم، ھیوادارم كەس بیر لەوە نەكاتەوە مامەڵە بە پلازماوە بكەن، بەو روحیەتەوە بیبەخشن كە گیانی كەسێك رزگار بكەن".

جەختیشیکردەوە، "ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە زۆرە، بەڵام بڕیارمانداوە لەمەودوا ھەفتانە ئاماری چاكبووەكان رابگەیەنین، بەشێك لە تووشبووەكانیش كە لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن و چاكدەبنەوە درەنگ ئامارەكانمان پێدەگات".

ئاشکراشیکرد، "ئێستا ٣٠٠ تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ھەن، ژمارەیەكیش لە كەرەنتینن و ھەندێكی دیكەش لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن".













Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP