زانایانی ئوستورالی گەیشتوون بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر لە دروستکردنی خێراترین هێڵی ئینتەرنێتی جیهان.
سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، زانایانی ئوستورالیا گەیشتوون بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر لە تاقیکردنەوەی خێراترین ئینتەرنێت لە جیهاندا.
ئاشکراشی کردووە، خێرایی ئینتەرنێتەکە دەگاتە، ٤٤،٢ تێرابایت لە چرکەیەکدا و لە ماوەی یەک خولەکدا دەتوانیت ١٠٠٠ فیلم داونلۆد بکەیت.
پێشبینی دەکرێت ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان لەم خێراکردنەی هێڵی ئینتەرنێت سوودمەند ببن