Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

باوكی یه‌كێك له‌ سه‌رمایه‌داره‌كانی سلێمانی كۆچی دوایی كرد

کوردستان

بینراو 11061

06/07/2020

Alternate Text

ئه‌مڕۆ حاجی جه‌مال قادر باوكی مه‌ریوان حاجی جه‌مال یه‌كێك له‌ سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تییه‌كانی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌شی ته‌مموزی ٢٠٢٠ باوكی سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی مه‌ریوان حاجی جه‌مال كۆچی دوایی كرد. 

به‌ وته‌ی مه‌ریوان حاجی جه‌مال، لەبەر بەرەژەوەندی گشتی و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان پرسەی بۆ دانانرێت. 

مه‌ریوان حاجی جه‌مال یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌داره‌كانی سلێمانی، هه‌میشه‌ هاوكاری خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار ده‌كات، به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی كه‌ره‌نتینه‌كردنی سلێمانی و داخستنی بازاڕ هاوكارییه‌كی زۆری خه‌ڵكی هه‌ژار و بێكاری كرد، به‌شداربوو له‌ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا و دابینكردنی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP