کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای دەکات، ئامێرێکی بێتەل دەخەنە بازاڕەوە کە دەتوانێت لەیەک کاتدا مۆبایل شەحن بکاتەوە و لە ڤایرۆسەکانیش پاکژی بکاتەوە.
ئەم داهێنانەی کۆمپانیای سامسۆنگ دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە، و نرخەکەی لە ٤١ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە، ئامێرەکە دەتوانێت بە رێژەی ٩٩٪ئامێرەکان لە بەکتریا و ڤایرۆسی زیانبەخش پاک بکاتەوە.
جگە لە مۆبایل دەتوانێت بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان و هێدفۆنیش بەکاربهێنرێت.