پێشبینی روودانی بومەلەرزەیەکی گەورە دەکرێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 13/07/2020

Alternate Text

لەدوای روودانی زنجیرە بومەلەرزەیەک لە تارانی پایتەختی ئێران، پیشبینی روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز دەکرێت.

مەنسور دەرجاتی، بەڕێوبەری گشتی رووبەڕوبوونەوەی قەیرانەکان لە تاران بڵاویکردووەتەوە، حاڵەتی ئامادەباشی لە ناوچەی فەیروزکووە ی نزیک تارانی پایتەختی ئێران راگەیەندراوە، و پێشبینی روودانی بومەلەرزە بەهێزەکە دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەی دوێنێ ناوچەکەیان گرتەوە نیشانەن بۆ روودانی بومەلەرزەیەکی بە‌هێز.

دوێنێ حەوت بومەلەرزە ناوچەی فەیروزکوەی نزیک تارانیان هەژاند، بەڵام گوڕەکانیان بە‌هێز نەبوون.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا