حكومه‌تی سعودییه بڕیاریاندا نوێژی جه‌ژنی قوربان له شوێنه كراوه‌كاندا نه‌كرێت و ته‌نها له چه‌ند مزگه‌وتێكی دیاریكراودا نوێژی جه‌ژن ده‌كرێت.
عه‌بدوله‌تیف بن عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ، وه‌زیری كاروباری ئیسلامیی عه‌ره‌بستانی سعودییه فه‌رمانی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردوه كه نوێژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ له چه‌ند مزگه‌وتێكی دیاریكراوی ئاماده‌كراودا بكرێن و رێگه‌نادرێت مزگه‌وته كراوه‌كان بكرێته‌وه.
عه‌ره‌بستانی سعودیی ئه‌و رێوشوێنه‌ی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتوه‌ته‌به‌ر، كه زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.