یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

کوردستان 14/07/2020

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠،  یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو، زۆرینەی کاتیش جەژنی قوربان و رەمەزان دوو مانگ و ١٠ رۆژ نێوانیەتی.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (BMC) رایگەیاند، "جەژنی قوربان وەک جەژنی رەمەزان نییە ئێوارە دابنیشرێت بۆ بەیانی بڕیار بدرێت، جەژنی قوربان ١٠ رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە رایدەگەیەنێت کەی یەکەم رۆژی جەژنە".

وتیشی، ئەمڕۆ ٢٣ی (زولقعدە)ی ١٤٤١ی مانگی عەرەبییە، دەبێت چاوەڕێ بکەین تە ئەم مانگە تەواو دەبێت، واتە دەبێت بە ٣٠ی (زولقعدە) لەدوای ئەوە یەکی (زولحجە) دەستپێدەکات کە ١٠ی (زولحجە) بەیەکەم رۆژی جەژن دادەنرێت.

بەو پێیەش بێت ئەگەر مانگی عەرەبی ٢٩ رۆژ بێت ئەم مانگە، ئەوا رۆژی‌ پێنجشەممە ٣٠ی تەمووز ٢٠٢٠، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن، ئەگەر ٣٠ رۆژیش بێت ئەوا جەژن دەکەوێتە ٣١ تەمووزی ٢٠٢٠، کە دەکاتە رۆژی هەینی.

هاوکات ماڵپەڕی دەلیل وەتەن بڵاویکردووەتەوە، کە بە گوێرەی پێشبینییەکانی فەلەکناسان رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە ٣٠ تەمووزی ٢٠٢٠ ئەگەر مەراسیمی حەج بەڕێوەبچێت ئەوا حاجیان دەچنە کێوی عەرەفات کە رۆژی عەرەفەیە، رۆژی دواتر کە دەکاتە هەینی ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٠ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

جەژنی قوربان بە یەکێک لە دوو جەژنە سەرەکییەکەی موسوڵمانان دادەنرێت و لە هەرێمی کوردستانیش چوار ڕۆژ موسوڵمانان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە جه‌ژن ده‌گێڕن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا