ئەمڕۆ ئاگر لە حەوت کەشتی ئێرانی لە بەندەری بوشەهری باشوری ئێران کەوتەوە بێ ئەوەی زیانی گیانی بەدواوە بێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەندەری بوشەهری باشوری ئێران، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە لانی کەم حەوت کەشتی سووتاون.
هاوکات ئاشکراشیان کردووە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە ئێران چەندین رووداوی ئاگرکەوتنەوەی جیاوازی تێدا تۆمارکراوە بێ ئەوەی هۆکاری هەندێکیان ئاشکرا بکرێت.