ئێران فیلمێکی ٤٠ بەشی لەبارەی قاسم سولەیمانییەوە بڵاودەکاتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 16/07/2020

Alternate Text

دەزگای رادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێرانی، ئاشکرای دەکات فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەبارەی قاسم سولەیمانی کە لە ٤٠ بەش پێکهاتووە بڵاودەکاتەوە.

فەهیم دانش، راوێژکاری سەرۆکت دەزگای رادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران، بڵاویکردووەتەوە، فیلمێکی بەڵگەنامەیی بڵاودەکەنەوە کە لە ٤٠ بەش پێکهاتووە و باسی قاسم سولەیمانی سەرۆکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەکات.

باسی لەوەشکردووە، فیلمەکە چەند دیوێکی ژیانی ئەو سەرکردەیە و ئەو کەسانەی لە گەشتەکانی بۆ سوریا و عێراق  و لوبنان و وڵاتانی دیکە پیشاندەدات.

هاوکات مستەفا موسەوی، کە بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە رایگەیاندووە، قاسم سولەیمانی هەڵگری نازناوی ئاشتییە و لە پێناوی یەکێک لە ئامانجەکانی کە دادپەروەری و ماف و ئاشتی بووە شەهید کراوە، بۆیە ناوی فیلمەکەیان ناوە( سەرکردەی ئاشتی).

بڕیارە فیلمەکە بە هەرسێ زمانی عەرەبی و ئەوردی و ئینگلیزی پەخش بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا