مولهه‌م بن
محه‌مه‌د هندی، فه‌له‌كناسی سعوودی و هاوكات ئه‌ندامی یه‌كێتی عه‌ره‌بی بۆ زانستی
فه‌له‌كناسی و بۆشاییگه‌ری دووپاتی كرده‌وه، ئێواره‌ی رۆژی ٢٩ی زولقیعده هیلالی مانگی زیلحجه
ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وا ده‌بێت ٣٠ رۆژی مانگی زولقیعده ته‌واو
بكرێن، هه‌ر بۆیه ٢١ی ئه‌م مانگه به یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه هه‌ژمار ناكرێت
و رۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌یه.
فه‌له‌كناسه
سعوودیه‌كه ئەوەش ئاشکرادەکات، رۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٣٠ی ئه‌م مانگه ده‌بێته وه‌قفی
عه‌ره‌فه و رۆژی هه‌ینی ٣١ ئه‌م مانگه‌ش یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
هاوکات نەبەز
ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (BMC) رایگەیاند، "جەژنی
قوربان وەک جەژنی رەمەزان نییە ئێوارە دابنیشرێت بۆ بەیانی بڕیار بدرێت، جەژنی
قوربان ١٠ رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە رایدەگەیەنێت کەی یەکەم رۆژی جەژنە".
وتیشی، دەبێت
چاوەڕێ بکەین تە ئەم مانگە تەواو دەبێت، واتە دەبێت بە ٣٠ی (زولقعدە) لەدوای ئەوە یەکی
(زولحجە) دەستپێدەکات کە ١٠ی (زولحجە) بەیەکەم رۆژی جەژن دادەنرێت.
بەو پێیەش بێت
ئەگەر مانگی عەرەبی ٢٩ رۆژ بێت ئەم مانگە، ئەوا رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تەمووز ٢٠٢٠،
دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن، ئەگەر ٣٠ رۆژیش بێت ئەوا جەژن دەکەوێتە ٣١ تەمووزی ٢٠٢٠،
کە دەکاتە رۆژی هەینی.