سه‌ركۆماری
توركیا رایگه‌یاند، گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت خەونی گەنجیم بووە و ئێستا بەدیدەهێنم.
ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆگان، سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت ئاشکرایکرد،
"هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌وه كارمان تێناكات و ئەو بابەتە پەیوەندی بە سەروەری
خاکی وڵاتەکەمانەوە هەیە، له راستیدا له سه‌رده‌مانی گه‌نجێتی خەونم بەوەوە بینیوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆگان، دوای ئه‌نجامدانی یەکەم نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئایا سۆفیا راشیگەیاند،
"ده‌كرێت به به‌شداری هەزار بۆ هەزارو ٥٠٠ كه‌س نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌وێ ئه‌نجامبدرێت".
وتیشی،
"ئه‌وه خه‌ونی گه‌وره‌ی ئێمه بوو، له راستیدا له سه‌رده‌مانی گه‌نجێتی خەونم
بەوەوە بینیوە، هه‌روه‌ها خۆشحاڵین به‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی سه‌رده‌می گه‌نجێتیمان
به‌دی ده‌هێنین".
ئایاسۆفیا یان
ھاجیا سۆفیا کەنیسەیەکی کۆنی ئایینی مەسیحییەتە کە لە دوای داگیربوونی ئیستانبوڵ بە
دەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرا بە مزگەوت، ئایاسۆفیا لە ساڵی ١٩٣٥ەوە وەکو مۆزەخانە
بە کاردێت، ئایاسۆفیا هەمیشە بە جوانترین باڵەخانەی مێژویی ناوزەند دەکرێت ، لەساڵی
٢٠١٤ پاپا فرانسیس لەمیانی سەردانی بۆ تورکیا سەردانی ئایا سۆفیاشی کرد، داوای
دوبارە بوونەوەی بە کەنیسەی کرد.